zagros news agency

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق: خەڵك متمانەی بە سیستەمی بانكی نیە و 80%ی پارە لە ماڵەكاندایە

 

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق جەخت لە نەبوونی متمانەی خەڵكی عێراق بە سیستەمی بانکیی دەکاتەوە و دەڵێت: “80%ی پارەی عێراق لە دەرەوەی بانکەکانە و لە ماڵەكاندا هەڵگیراوە”.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، ڕایگەیاند: “80%ی دراوی عێراقی لە دەرەوەی بانكەكانە و لە ماڵەكاندا هەڵگیراوە، هۆكارەكەشی ئەوەیە كە خەڵك متمانەی بە سیستەمی بانكی لاوازە”.

ئاماژەی بەوەش دا: “پلانی چاکسازی بانکیی داندراوە، بۆ پتەوکردنی متمانە بە سیستمی بانکیی عێراق و چارەسەرکردنی گرفتەکان، بەتایبەت ئەو پارەی زۆرەی كە لە ماڵەكان هەڵگیراوە چۆن وا بكەین بێتە بانكەكان.”

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئاشكراشی كرد، 10% بانکەکان تێبینییان لەسەر پلانەکەی بانکی ناوەندی هەیە و دەشڵێت: “10 بانكی عێراقیش لەژێر هەڵوشانەوەن ئەوەیش بەهۆی بێ توانایی لە گەڕاندنەوەی پارەی پێشەکی هاوبەشانیان.

هەفتەی رابردوو مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو: “لە عێراقدا 100 تریلۆن دینار چاپ كراوە و ئەو بڕەش دەگرێتەوە كە دەستاو دەست دەكات لەنێوان خەڵك و بازاڕدا و بەشێكیشی دراوی یەدەگە”.

ئاشكراشی كرد، لە عێراقدا خەڵك كەمتر متمانەی بە بانك هەیە، گوتیشی: “88%ی دراوی عێراقی لە دەرەوەی بانكەكانە و لای خەڵكە و بەشێكی پارەی خەوتووە”.

جەختی كردەوە: “كۆمەڵگای عێراقی زیاتر پشت بە پارەی كاش دەبەستن و ئەوەش وەكو میرات ماوەتەوە و كەمتر پەنا بۆ بانك دەبەن، بۆیە دراوی عێراقی بە خراپی هەڵدەگیرێت و بەشێكی دراوەكە خراپ و دڕاوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

قالیباف : هاتووچۆ لە گەروی هورمز بە سنورداریی دەمێنێتەوە

گوران

به بەشداریی سەرۆک بارزانی له پارکی ئۆندرێ سیترۆێن له پاریس پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادەدرێت

سەڵاح

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئینتەرپوول لە هەولێر دەستبەكار بوو

سەڵاح