zagros news agency

ماڵپەڕێكی ئیماراتی: ئەمریكا سزایەكی گشتگیر بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت

 

ماڵپەڕێكی ئەماراتی ئاشكرای كردووە كە ئێستا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و كۆنگرێسی ئەمریكا لێكۆڵینەوە لەبارەی سەپاندنی سزایەكی گشتگیر بەسەر عێراق دەكەن كە ئەگەر ئەو سزایە بسەپێندرێت، ئەوا عێراق ناتوانێت بەرگەی بگرێت.

ماڵپەڕی (ئیرم نیوز)ی ئیماراتی لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە كە ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق بابەتی چەكدانانی میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە حەشدی شەعبی بەجددی وەرنەگرن و جێبەجێی نەكەن، ئەوا ئەمریكا سزایەكی گشتگیر بەسەر عێراق دەسەپێنێت.

ڕوونیشی كردووەتەوە، هێشتا ئەمریكا پێیوایە كە گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی فیدرالی هێشتا یەكێكە لە بژارە ویستراوەكان بە لای ئەمریكاوە، بەڵام بەردەوامبوونی مەترسیی میلیشیا عێراقییەكان لەسەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ، ئەوا رەنگە دەرگا بە ڕووی ئەوەش بكاتەوە كە ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر ئەو میلیشیایانە.

هەمان ماڵپەڕ ئەوەی خستووەتە ڕوو كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و كۆنگرێسی ئەو وڵاتە بیر لە سەپاندنی سزایەكی گشتگیر لە دژی عێراق دەكەنەوە، ”ئەگەر بسەپێندرێن، ئەوا ئابووریی عێراق بەرگەی ئەو سزایانە ناگرێت و هەموو پرۆژەكانی پێشخستن و گەشەپێدان لەكار دەكەون و بۆ چەندان ساڵی دیكە ویستی عێراق بۆ سەربەخۆیی كەرتی وزە و پشتبەستنی بە بەرهەمەكانی ناوخۆی دوا دەخات.“

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەمریكا حەز ناكات پەنا بۆ ئەم بژارەیە ببات، بەهۆی ئەوەی پێیوایە كە ئەگەر ئەمە بكات، ئەوكات عێراق دەبێتە گۆڕەپانێكی كراوە بۆ ئێران تاوەكوو دەستێوەردانی زیاتر لە كاروباری عێراق بكات، بۆیە ئەمریكا جارێ نایەوێ پەنا بۆ ئەم كارتە ببات، بەڵام لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە فشار لە عێراق دەكات تاوەكوو داخوازییەكانی لەبارەی داماڵینی چەكی میلیشیاكان جێبەجێ بكا.

ماڵپەڕە ئیماراتییەكە جەختی كردووەتەوە كە گفتوگۆكەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لایەك، سەردانەكانی بەرپرسانی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بۆ لای بەرپرسانی عێراق و فشاركردنیان لێیان، هەروەها لێدوانی بەرپرسانی ئەمریكی لەبارەی عێراق لە میانی دیدارەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەموویان بەشێكن لەو فشارانەی ئەمریكا بۆ ئەوەی كۆتایی بە چەكی میلیشیاكان لە عێراق بهێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک کۆماری ئێران: ئێران و ڤەنزوێلا دۆست و هاوپەیمانی ڕاستەقینەن

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

سەڵاح