zagros news agency

لە یەکەمین یاریدا تۆماس پارتی تووشی کێشە کرا

لە یاری دۆستانەی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ لەنێوان یانەی ڤیاڕیاڵ و ئەستۆن ڤێلا هەرایەکی زۆر دروست بوو،کە هاندەرانی هەر دوو یانە دەستان کرد بە گوتنەوەی هوتاف دژی تۆماس پارتی یاریزانی یانەی ڤیاڕیاڵ کار گەییشتە ئەوەی سەرۆک یانەش بێتە قسە کردن لەسەر ئەو بابەتە.

 

لە کاتی یاریەکەدا تۆماس پارتی تووشی فیکە و کێشەیەکی زۆر کرایەوە،کە یەکەمین یاری خۆی بوو لەگەڵ یانەی ڤیاڕیاڵ دوای ئەوەی لەم هاوینەدا لە یانەی ئارسێناڵەوە ڕووی کردە ڤیاڕیاڵ،بەڵام بەم سەرەتا خراپە زەحمەتە خۆشی نۆشکا لەگەڵ یانە تازەکەی.

 

هۆکاری ئەو بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی چەند سکاڵایەک لەسەر تۆماس،کە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دراوەتە پاڵ و مانگی نۆ دادگایی دەکرێت
سەرۆکی یانەی ڤیاڕیاڵیش گوتی”ئەو تۆمەتانە جارێ تەنها قسەن دادگا بڕیاری کۆتایی دەدات،ئێمە ڕێگەی خۆمان لەگەڵ تۆماس پارتی دەگرینەبەر.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا ئاسایی بکەینەوە

سەڵاح

دەروازەی ڕەفەح بە شێوەیەکی سنووردار کرایەوە

یاسین

حەماس: چەک دادەنێین

سەڵاح