zagros news agency

ماکس ئیبەرل: لویس دیاز لە بایرن میونشن دەدرەوشێتەوە

 

ماکس ئیبەرل بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن باسی لە لویس دیاز و درەوشاوەییەکانی لەگەڵ لیڤەرپوول کرد پێش ئەوەی بچێتە بایرن و دەڵێت؛دیاز دەبێتە یەکێک لە یاریزانە درەوشاوەکانی بایرن.

هەروەها وتیشی کە لویس دیاز لە وەرزی بردنەوەی نازناوەکەی لیڤەرپوولدا جارێکی دیکە سەلماندی کە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی پریمەرلیگ، لەکاتێکدا ئەستێرەکانی دیکەی وەک محەمەد سەڵاح و ڤان دایک ڕەنگە سەرنجڕاکێشتر بوون.

بەڵام ئاستی لویس دیاز هاوتا بوو، لە بایرن ئێستا لویس دەتوانێت سەرنجی زیاتری نێودەوڵەتی ڕابکێشێت، هاوشێوەی ئەوەی مایکل ئۆلیس وەرزی ڕابردوو کردوویەتی، دڵنیام دەدرەوشێتەوە و دەتوانێت سەرکەوتنی زیاتر بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. ریال مەدرید بە سەرکەووتن هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین

دۆناڕۆما : پاریس سانجێرمان ڕابردووە

یاسین

بایرن میونخ لەسەر گواستنەوەی ئۆلیسێ ڕیاڵ مەدرید بێهیوا دەکات

sarkar