ئهندامێكی پێشووتری پهرلهمانی كوردستان ئاماژه بهوه دهكات كه پارتی لە ئەرکی پاراستنی دەسکەوتە بەدیهاتووەکان و پێشکەوتنی زیاتر و خزمەتی فراوانتری خەڵک بەردەوام دەبێت.
شوان زراری، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “بەبۆنەی یادی ۷۹ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵرۆژی لەدایک بوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەگەرمی پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سهرۆک بارزانی و یهکه یهکهی کادیر و ئەندام و لایەنگرانی ئازیزی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەهید و ئەنفالکراوان دەکەم.
راشی گهیاند: پارتی لە ئەرکی پاراستنی دەسکەوتە بەدیهاتووەکان و پێشکەوتنی زیاتر و خزمەتی فراوانتری خەڵک بەردەوام دەبێت. پارتی بە دڵسۆزی و خەبات و کردار، خوازیاری سەربەخۆیی بۆ کوردستان بووە و لە ژێر سەرکردایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی ڕێفراندۆمی ئەنجامدا.
دهشلیت: دامەزراندنى پارتى، خۆرێکە ئاوابوونى بۆ نییە، سەرۆک بارزانیش رەمزێکى نەتەوەیى و رێبەرێکى کاریزما و ئیلهامبەخشی مێژووەکەمانە، کە بە دڵنیاییەوە مێژوو بە بوونى ئەو کەسانە، مانایەکى بەهێزتر بەخۆیەوە دەگرێت. لەو یادە پڕشکۆیەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕوحی پاکی هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان دادەنوێنم و ئاواتەخوازم گشت لایەکمان بتوانین بە یەکڕیزی و تەبایی درێژەپێدەری ڕێبازی بارزانی و ئەو شەهیدانە بین و تێبکۆشین بۆ دەستەبەرکردنی هەموو مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و ئەو ئامانجانە بەدی بهێنین کە شههیدانمان گیانیان لە پێناودا بەخت کردووە.

