نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکانیان دابەزینینان تۆمارکرد
ئەمڕۆ سێشەممە ،نرخی نەوتی خاوی برێنتی دەریای باکوور 17 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 66 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 16 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 63 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بازرگانان چاویان لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان ئۆکراینا و ئەمریکا و رووسیایە بۆ ئەوەی دواجار بزانن ئەگەری کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراینا هەیە یان شەڕ بەردەوام دەبێت.

