zagros news agency

لیۆناردۆ دی کاپریۆ: لە رووی سۆزدارییەوە هەست دەکەم تەمەنم ٣٥ ساڵە

ئەکتەری براوەی خەڵاتی ئۆسکار، لیۆناردۆ دی کاپریۆ، لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە ٥٠ ساڵ، بەڵام هەست دەکات تەمەنی سۆزداریی لە ٣٥ ساڵ تێپەڕ ناکات. 

دی کاپریۆ لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ گۆڤاری “Esquire” گوتی: “گەیشتن بەم تەمەنە وای لێکردووم زیاتر ئاگاداری ئەوە بم کە کاتەکانم چۆن بەسەر دەبەم و گرنگی بە چی دەدەم.”

ئەو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم قۆناغە نوێیەی ژیانی هانیداوە “راستگۆتر بێت و کەمتر کات بەفیڕۆ بدات”. 

دی کاپریۆ دایکی، ئیرمێلین، وەک سەرچاوەی ئیلهامی خۆی بۆ ژیانێکی راستگۆیانە ناوبرد و گوتی: “ئەو هەمیشە ئەوەی لە مێشکیدایە دەیڵێت و کات بە موجامەلەی بەتاڵەوە بەسەر نابات.” 

جەختی کردەوە. ئەم شێوازە لە ژیان هەندێک جار مەترسیدارە، بەڵام رێگایەکە بۆ دوورکەوتنەوە لە پەیوەندی و بارودۆخی بێسوود.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێوڕەسمی ناساندنی کۆبەرهەمی هەژار موکریانی بەڕێوەچوو

ART

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART