جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌ركی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق گۆڕاوه بۆ راویژكاری و هێزه‌كانیان بۆ هه‌ولێر ده‌كشێنه‌وه.
قۆناغی یەکەمی کۆتاییهێنان بە ئەرکی ئەمەریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دەست پێدەکات. بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی عێراق و ئەمەریکا کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بنکەی سەربازیی بەغدا و بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد دەگرێتەوە و بەگوتەی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە عێراق ئەرکەکەیان دژی داعش کۆتایی نایەت بەڵکوو دەگۆڕدرێت.
لە ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق بۆ ساڵێک و لە سووریا بۆ دوو ساڵ درێژ کرابووەوە و لە دوای ئەو قۆناغەش ئەو هێزانە ڕۆڵی ڕاوێژکارییان دەبێت و بەپێی ڕێککەوتنەکە مانەوەیان پەیوەستە بە دۆخی ناوچەکە و گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا و ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کاتێک دامەزرا کە لە ٢٠١٤ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش پەلی هاویشتە بەشێکی بەرچاو لە خاکی سووریا و عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هاوپەیمانێتییەکە ڕۆڵێکی زۆر کاریگەری هەبوو لە پاشەکشە و لاوازکردن و لەناوبردنی داعش.
سه‌گڤان سندی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ زاگرۆس گوتی: “هێزی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌كشێنه‌وه بۆ هه‌ولێرو له‌عێراق ئه‌ركیان ده‌گۆرێت بۆ راویژكاری، چونكه رێككه‌وتنی عێراق و ئه‌مه‌ریكا بۆ مانەوەی هێزی هاوپەیمانان له‌مانگی 9 ته‌واو ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هێشتا ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه چونکە هه‌ره‌شه‌ی داعش جدییه بۆ به‌ئامانج گرتنی ناوچه‌كه.

