zagros news agency

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکانیان بەرزبونەوەیان تۆمارکرد .

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 13 سەنت بەرزبووەوە و بە 66 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 15 سەنت بەرزبووەوە و بە 62 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بازرگانان چاویان لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان ئۆکراینا و ئەمریکا و رووسیایە بۆ ئەوەی دواجار بزانن ئەگەری کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراینا هەیە یان شەڕ بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان “بە توندی” هێرشەکەی مۆسکۆ سەرکۆنە دەکات

سەڵاح

مردنی ٥٤ هەزار کەس لە ئێران بەهۆی پیسبوونی هەواوە

یاسین

بەغدا 100 کورسیی ماستەر و دکتۆرا به قوتابیانی هەرێمی کوردستان دەدات

یاسین