ئەمشەو لە گەڕی دووەمی وەرزی 2025-2026ـی خولی ئیسپانی ڕیاڵ مەدرید لەنێو یاریگای نوێڤۆ کارلۆس تارتیێری ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ ئۆڤیدۆ دەبێتەوە لە کاتژمێر 10:30 بەکاتی هەرێمی کوردستان،بەڵام پێش ئەم یاریە ڕیاڵ مەدرید دەکەوێتە بەردەم مشتومڕێکی زۆر لەگەڵ ناوبژیوانی یاریەکە.
ڕیکاردۆ دی بورگۆس لەلایەن لالیگاوە وەکو ناوبژیوانی یاریەکە دانراوە،کە ئەو ناوبژیوانە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیای وەرزی ڕابردووی لەنێوان بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید بەڕێوەبرد و بارسا یاریەکەی بردەوە و لەیاریەکەدا ڕیاڵ مەدرید ڕەخنەیەکی زۆری ئاڕاستەی ناوبژیوان کرد و ڕۆدیگیێری یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لەسەر کورسی یەدەگەوە پەلاماری ناوبژیواندا و لەو کاتە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بوونە نێوەنگیر،کە ڕۆدیگیێر بە کارتی سوور دەرکرایە دەرەوە
ئێستاش ڕیاڵ مەدرید کەوتۆتە ترسی دووبارە بوونەوەی حاڵەتەکانی ئەو یاریە.
هەر لە ئێستاوە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاندوە لە ئەگەری هەبوونی هەر حاڵەتێکی گوماناوی ئەوا دەبێت ڕاستەوخۆ ناوبژیوانەکە لێپێچینەوەی تەواوی لەگەڵ بکرێت و ڕیاڵ مەدرید نەبێتە قوربانی بڕیارەکانی ناوبژیوان لەم وەرزەشدا.
“سەرکار ڕێبوار”

