zagros news agency

مەسرور بارزانی لە ساڵیادی ئەنفالی بادینان: پێویستە بەغدا قەرەبووی قوربانییان بکاتەوە

لە ساڵیادی ئەنفالی بادینان، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات، قەرەبووی کەسوکاری قوربانییان بکاتەوە.

دووشەممە، 25ـی ئابی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘ئێکس’ پەیامێکی بەبۆنەی (37)ـەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالی بادینان بڵاوکردەوە.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانیانی ئەو تاوانە دڕندەیەی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکاتەوە و جارێکی دیکە داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات، ئەرکی یاسایی و دەستووریی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان جێبەجێ بکات.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆک وەزیران سڵاوی بۆ گیانی پاکی قوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان دەنێرێت و دووپاتی دەکاتەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و هەوڵەکانی بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەم تاوانانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنوسی نادیار بوو

دڵشاد

وەزیری تەندروستی : ١٣٠ کارمەندی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی بیارە دامەزرێندران

یاسین

مەسرور بارزانی لە دهۆک: پابەندین بە جوانترکردنی شارەکانمان

دڵشاد