جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، به‌بێ كێشه ده‌گات و دابه‌ش ده‌كرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له پرێس كۆنفڕانسێكدا ڕایگه‌یاند: “مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌بێ كێشه ده‌گات و دابه‌ش ده‌كرێ و هه‌روه‌ها بۆ مووچه‌ی مانگی حه‌وتیش لێژنه‌كان خه‌ریكی كاره‌كانیانن.
گوتیشی، له نزیكترین كاتدا، شایسته‌ی جووتیاران خه‌رج ده‌كرێت.”
له‌لایه‌كی تره‌وه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، گوتی، هیچ جووتیارێك له‌سه‌ر ماف و زه‌ویی خۆی زیندانی ناكرێ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و زه‌ویی جووتیاران، قۆناغی باشی بڕیوه.

