zagros news agency

ڕوانگەی سووریا: لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٥٣٣ کەس لە حەما و حومس کوژراون

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کردەوەکانی کوشتن لەسەر بنەمای تائیفی و تۆڵەسەندنەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتدا بەردەوامە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ـەوە تەنها لە پارێزگاکانی حەما و حومس ٥٣٣ کەس کوژراون.
بەپێی بەڵگەکانی ڕوانگەکە، لەو ژمارەیە ٣٢٦ کەسیان خەڵکی حومس و ٢٠٧ کەسیان خەڵکی حەما بوون.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، زۆرینەی ئەو کەسانە لەسەر بنەمای تائیفی کوژراون و لە نێویاندا ٢٧ ژن و ١٣ منداڵ هەن. ئەم کردەوانە زۆربەی کات لەلایەن چەکداری نەناسراو و هێزە نزیکەکان لە حکوومەتی سووریاوە ئەنجام دەدرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەت نامەیەکی پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێگەیشت

سەڵاح

ڕوونکردنەوەیەک لە بارەگای بارزانییەوە

یاسین

هەر كەسێك لەدوای مانگی چوار لە سعوودییە بمێنێتەوە سزای 100 هەزار ڕیال دەدرێت

سەڵاح