هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیوویەتی، گرووپه چه.كداره‌كان له‌ناو عێراق له مانگی ته‌ممووزی ئه‌م ساڵدا، 38 جار به در.ۆن هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك كێڵگه‌ی نه‌وتی و دامه‌زراوه‌كانی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات حكمه‌تی عێراق وه‌كوو نه‌ریتێكی دووباره لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچوونی راستییه‌كان پێكهێنا.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه فه‌رمی و په‌یوه‌ندیداره‌كانی راپۆرتێكیان له‌م باره‌وه ده‌ركردووه و دانیان به هێرشه‌كاندا ناوه، بوێرییان نییه تاوانبارانی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بناسێنن.

