zagros news agency

ئۆرشەلیم؛ خۆپیشاندان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە و ئازادکردنی بارمتان

 

ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئیسرائیلی، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٦ی ئەیلوول، لە بەردەم شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم گردبوونەوە و داوای کۆتاییهێنانیان بە جەنگی غەززە کرد.

کۆمەڵەی خێزانی بارمتەکان کە هێشتا لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە دەستبەسەرن، داوایان لە بنیامین ناتانیاهۆ کرد شاندێک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حەماس بنێرێت.

لەلایەکی دیکەوە، بزووتنەوەی حەماس لە یەکێک لە نوێترین هەڵوێستە فەرمییەکانیدا ڕایگەیاندووە، ئامادەی “ڕێککەوتنێکی گشتگیرە” لەگەڵ ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە جەنگی غەززە و هێشتا چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیل دەکات سەبارەت بە دوایین پێشنیازی نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکان. هەروەها حەماس پشتیوانیی لە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان کردووە کە بارمتە ئیسرائیلییەکانیش دەگرێتەوە، هاوکات ڕەزامەندیی نیشان داوە لەسەر پێکهێنانی “حکوومەتێکی نیشتمانیی سەربەخۆ و تەکنۆکرات” بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە.

بەرانبەر بەمە، حکوومەتی ئیسرائیل جەخت لەسەر داواکارییەکانی دەکاتەوە کە بریتین لە “ئازادکردنی هەموو بارمتەکان، چەککردنی تەواوەتیی حەماس، داماڵینی کەرتی غەززە لە چەک و سەپاندنی کۆنترۆڵی ئەمنیی ئیسرائیل بەسەر ناوچەکەدا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەستبەجێ مووچەی مانگەکانی تەممووز و ئابی 2025ی مووچەخۆران خەرج بکات

یاسین

واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌رقاڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆیانن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

سەڵاح

سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ پۆلی 12 ی ئاماده‌یی كه‌مكراونه‌ته‌وه‌

یاسین