zagros news agency

رێباز حەملان: لێک نزیکبوونەوەیەکی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیه

 

رێباز حەملان، راوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رەشنووسێک ئاماده کراوه ئەگەر دەنگی پێبدرێت مووچەی مانگەکانی دیکه دەنێردرێت.

رێباز حەملان له لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “کۆبوونەوەیەکی له وەزارەتی دارایی عێراق کراوه و رەشنووسێک ئاماده کراوه که تێیدا پێشنیار کراوه ئەو داهاتانەی بەپێی یاسای هەرێمی کوردستان بەدەست دێت بۆ هەرێمی کوردستان بێت و داهاته فیدراڵییەکان پەنجا به پەنجا بێت.

رێباز حەملان گوتی: رەشنووسەکه ئامادەیه و سبەی له کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەخرێتەڕوو.

رێباز حەملان ئاشکراشی کرد: مووچەی مانگەکانی دیکه لەسەر رێککەوتنەکه وەستاوه و سبەی له کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت مووچەی مانگەکانی دیکه دەنێردرێت.

راشیگەیاند: لێکنزیکبوونەوەیەکی باش هەیه.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

دڵشاد

ئەردۆغان سەردانەکەی بۆ ئه‌مه‌ریكا دوادەخات

سەڵاح