zagros news agency

کێ بەربژێرە بۆ پوستی بەرێوبەری گشتی حەج و عەمرە؟

 

‎کاروان ستونی گوتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان و هاوکات بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە سەبارەت بە ئەو کەسەی لە جێگەی بەرێوەبەری گشتی حەج وعومڕە دادەنرێت باسی لەوە کرد کە دواجار ئەمە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و خودی مەکتەبی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاری حزبە کە ئەم پرسە یەکلایی دەکاتەوە
‎سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکرێت کە ئەم پۆستە بە کاروان ستونی بدرێت گوتی
‎من ماوەی ١٣ ساڵە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە بۆ خزمەتی حاجیان وعومڕە کاران خزمەتم کردووە نەک بۆ پلە و پۆست و پەیوەندییەکی زۆرباشم لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی حەج وعومڕەی سعوودی و بەرپرسانی دیکەی هەیە و بڕوانامەی بەکالوریوسم هەیە لە یاسادا هەروەها پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقی هەیە و لە هەموو کایەکانی ئەو بوارە شارەزایی باشم هەیە
‎بەش بە حاڵی خۆم سیڤیم پێشکەش بە مەکتەبی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە ئەگەر جەنابیان من بە شایستە بزانن و ئەو شەرەفەم پێ بدەن دەتوانم و ئامادەییم تێدا دەبێت ئەو پۆستە بەرێوەببەم لە خزمەتی حاجیان و عومڕەکارانی کوردستاندا بم ئەگەر خێری دونیا و قیامەت و میللەتی ئێمەی تێدا بێت و دواجار ئەمە قسمەتە

هەواڵی پەیوەندیدار

شێخ شاباز لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیر كرا

سەڵاح

بەڕێوەبەری بەندەرەکانی عێراق: جووڵەی دەریاوانی ئاسایی و پارێزراوە

سەڵاح

دووسایدی  گۆمەسپان – سماقووڵی لەو نزیكانە بەڕووی شوفێران و هاوڵاتییان دەكرێتەوە

سەڵاح