zagros news agency

دیوانە شیعری “مشتێک هەناسەی سارد و گەرم” لە هەولێر ناسێنرا

ڕۆژی شەممە، ٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لە سەنتەری ڕۆشنبیریی زانکۆی جیهان لە هەولێر، ڕێوڕەسمێک بۆ ناساندن و واژۆکردنی دیوانە شیعری “مشتێک هەناسەی سارد و گەرم”ی شاعیر، ڕزگار ئەژی گۆران، بەڕێوەچوو. 

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی گۆران حوسێن، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەدیبان، ڕۆشنبیران و هۆگرانی شیعر ساز کرا.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا تیشک خرایە سەر ناوەڕۆک و گرنگیی دیوانە شیعرییەکە، دواتر شاعیر چەندین شیعری نوێی لە بەرهەمەکەی خوێندەوە کە بووە جێگەی ڕەزامەندیی ئامادەبووان و چێژێکی ئەدەبیی بەخشییە دانیشتنەکە. 

دوای خوێندنەوەی شیعرەکان، دیوانەکە لەلایەن شاعیرەوە واژۆ کرا و بەسەر ئامادەبوواندا دابەش کرا، بەمەش ئامادەبووان دەرفەتی گفتوگۆ و وەرگرتنی ڕاستەوخۆی بەرهەمەکەیان بۆ ڕەخسا.

هەواڵی پەیوەندیدار

تانا مۆنکۆ پۆدکاستی نوێ و قۆناغی “Brand Safe” ڕادەگەیەنێت

ART

وەرزی کۆتایی “The Boys” کاردانەوەی ئەرێنی لێدەکەوێتەوە

ART

پەخشکردنی زنجیرەی نوێی “A Knight of the Seven Kingdoms” دەستپێدەکات

ART