zagros news agency

په‌خشی “Not Suitable for Work” لە دڵی نیویۆرکەوە دەستپێکرد

سەکۆی جیهانیی «Hulu» دەستی بە پەخشکردنی زنجیرە درامای کۆمیدیی نوێی «Not Suitable for Work» کرد.

ئەم بەرهەمە کە لە بیرۆکە و دروستکردنی داهێنەری ناسراو “میندی کالینگ” (Mindy Kaling) کێشراوە، ئەزموونێکی کۆمیدی-کۆمەڵایەتی نوێیە و تیشک دەخاتە سەر ژیانی گەنجانی شاری نیویۆرک لە نێوان خۆشەویستی، تەماح و کاردا.

ڕووداوەکانی زنجیرەکە لە گەڕەکی بەناوبانگی (Murray Hill) لە نیویۆرک ڕوودەدەن.

چیرۆکەکە باس لە ژیانی پێنج گەنج دەکات کە لە دوو شوقەی بەرامبەر یەکدا دەژین و تەنیا ڕێڕەوێک جیاکارییان دەکات.

لەم شوێنەوە زنجیرەیەک پەیوەندیی ئاڵۆز و چیرۆکی ڕۆژانە دەست پێدەکات کە تێیدا ململانێی ناوخۆیی گەنجان لە نێوان بەدیهێنانی خەونە پیشەییەکان، دۆزینەوەی خۆشەویستی و گەڕان بەدوای ناسنامەدا پێشان دەدرێت.

کێشەکان و کۆمیدیای ناو کارەکە ئەو کاتە لوتکە وەردەگرن کاتێک یەکێک لە پاڵەوانەکان هەوڵ دەدات ناوی خێزانەکەی بەکاربهێنێت بۆ بەدەستهێنانی هەلی کارێکی گرنگ و بەرز، بەڵام پلانەکەی سەرەوژوور دەبێتەوە و تووشی پێکدادانی ڕاستەوخۆ دەبێت لەگەڵ دیدگای کۆمەڵگە و پێوەرەکانی سەرکەوتن لە ژینگەی کاردا، ئەمەش دەرگا بۆ کۆمەڵێک دۆخی کۆمیدیی تەنزئامێز دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی (Zootopia 2)ڕیکۆردێکی مێژوویی لە جیهانی ئەنیمەیشندا تۆمار دەکات

ART

بۆری ئاوی ‘ئیفراز سێ’ چاککرایەوە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی فەڕەنسا دەکات

یاسین