zagros news agency

بەشی دووەمی فیلمی “Super Mario” بەڕێوەیە

ماڵپەڕی “ڤارایتی” ئاشکرایکرد، بەشی دووەمی فیلمی ئەنیمەیشنی سەرکەوتووی “The Super Mario Bros. Movie” ناونیشانێکی فەرمیی وەرگرتووە و بڕیارە ساڵی داهاتوو نمایش بکرێت.

بەشی دووەمی فیلمەکە بە ناوی “The Super Mario Galaxy” دەبێت و لە رۆژی 3ی نیسانی 2026 لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت.

ناونیشانی فیلمەکە لە یارییە بەناوبانگەکەی نینتێندۆ “Super Mario Galaxy” وەرگیراوە کە لە ساڵی 2007 بڵاوکرایەوە. هەواڵەکە هاوکاتە لەگەڵ یادی 40 ساڵەی دەرچوونی یاریی ئەسڵیی “Super Mario Bros” لە ساڵی 1985.

بەشی یەکەمی فیلمەکە کە لە بەرهەمهێنانی Universal، Illumination و Nintendo بوو، سەرکەوتنێکی مێژوویی بەدەستهێنا و داهاتەکەی ملیارێک دۆلاری تێپەڕاند. کریس پرات دەنگی کارەکتەری ماریۆ و جاک بلاک دەنگی کارەکتەری خراپەکار، باوزەر، دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە رێوڕەسمێکدا کتێبی “پەرتەوازەیی و یەکڕیزی” ناسێندرا

ART

داهاتی “Deadpool & Wolverine” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

کاتی لیۆنگ و ئەزموونی تاڵی “هاری پۆتەر”

ART