zagros news agency

فیلمی ترسناکی “Weapons” داهاتەکەی 250 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

فیلمی سینەمایی “Weapons” لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای وارنەڕ برۆس، توانیویەتی لە سینەماکانی جیهاندا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت و کۆی داهاتی بگاتە 255 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

داهاتی فیلمەکە دابەشبووە بەسەر 144 ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکا و 110 ملیۆن دۆلار لە بازاڕەکانی دەرەوەی ئەمریکا.

فیلمی “Weapons” لە پاڵەوانێتیی جۆش بڕۆلین، جولیا گارنەر، سکارلێت شێر، کاری کریستۆفەر و چەندین ئەکتەری دیکەیە.

چیرۆکی فیلمەکە لە شارۆچکەیەکی ئارامی ئەمریکادا روودەدات، کاتێک هەمووان تووشی شۆک دەبن بەهۆی دیارنەمانی هەموو ئەندامانی پۆلێکی قوتابخانە، جگە لە یەک منداڵ. دانیشتووانی شارۆچکەکە دەبێت رووبەڕووی ترس و دڵەڕاوکێ ببنەوە بۆ ئاشکراکردنی راستییەکانی پشت ئەم رووداوە ترسناکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چاوەڕوانییەکان بۆ وەرزی سێیەمی (House of the Dragon)

ART

ئەکتەرێکی “Game of Thrones” لە تەمەنی 35 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات

ART

لە هەولێر پێشانگەی “خەونەكانی گۆنا” كرایەوە

ART