zagros news agency

وەزارەتی بازرگانی: 500 ملیار دینار بۆ پاڵپشتی جووتیاران دابەشدەکرێت

 

وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی بڕی نیو تریلیۆن دینار بۆ پاڵپشتیکردنی جووتیاران لە هەموو پارێزگاکان دەستی پێ کرد.
ئەسیر داود غریری، وەزیری بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: ڕایگەیاندووە، “سەرۆک وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانکردنی بڕی (500) ملیار دینار بۆ پاڵپشتیکردنی جووتیاران لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، ئەمەش لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەرزکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵییە”، جەختیشیکردەوە “بڕیارەکە ئامانج لێی بەهێزکردنی جووتیاران و دابینکردنی پێداویستییەکانە بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ، کە بەشدارە لە بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک و پشتگیریکردنی ئابووری نیشتمانی.”
هاوکات حەیدەر ئەلگەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە گوتی: “کۆمپانیاکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان هەماهەنگی دەکات بۆ دانانی میکانیزمێکی شەفاف و دادپەروەرانە بۆ دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت دڵنیابن لەوەی جووتیارانی هەموو پارێزگاکانی عێراق لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن”، دەشڵێت “ئەم پاڵپشتییە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی متمانەی جووتیاران و هاندانیان بۆ زیادکردنی بەرهەمەکانیان و فراوانکردنی زەوییە چێنراوەکانیان، تاوەکوو خۆبژێوی بەرز بکاتەوە و سەقامگیریی لە بازاڕی ناوخۆییدا دروست بکرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش کەس بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کێبڕکێ دەکەن

یاسین

بەپەلە.. وەزیری نەوتی عێراق هەواڵی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدای لەسەر پرسی نەوت ڕاگەیاند

سەڵاح

ئەمریکا سێ درۆنی گروپە چەکدارەکانی خستە خوارەوە

یاسین