zagros news agency

دەست بەسەر 142 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەهەماهەنگی کوردستان و عێراق ، دوو گەورە بازرگانی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری مەدینە منەوەرە لە سعوودیە دەستگیر کران.

عەباس بەهادلی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: “بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەهاوکاریی بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی کوردستان دوو بازرگانی گەورەی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیر کردووە.”

بەهادلی ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ڕێگەی کارە بەردەوامەکانی بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی کوردستان کە بەردەوام بوونە لە کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی سعوودیە، توانیان ئەو تاوانبارانە لە شاری ‘مەدینە منەوەرە’ دەستگیر بکەن، کە 142 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری شل لە جۆری کریستالیان لە ناو ئۆتۆمبێلەکانیان شاردبووەوە.”

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوە/ش کرد، ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوکاریی ئەمنی هاوبەش و چالاککردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئێمە و سعوودیە بەرجەستە دەکات. ئەمە یەکەم ئۆپەراسیۆن نییە، چونکە پێشتر ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی لەگەڵ سعوودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی ئەنجامدراوە و دەبێت بە یەکگرتوویی بوەستن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی توندکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان دەیان پاسی عومرەکاران نزیکەی 20 کاتژمێر لە دەروازەی سنووری عەرعەر ڕاگیرابوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

لە بەسرە کەسێک یازده‌ كه‌سی ئەندامانی خێزانەکەی کوشتووه‌ و دواتر خۆشی كوشتووه‌

سەڵاح

کیلیان مێرفی دەنگۆکانی وەرگرتنی ڕۆڵی “ڤۆڵدمۆرت” ڕەت دەکاتەوە

ART