zagros news agency

مانچێستەر یونایتد بڕیاری لەسەر ئامۆریمی ڕاهێنەریدا

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڕیاری خۆی داوە لەسەر ڕۆبن ئامۆریمی ڕاهێنەری یانەکەی و بە گوێرەی دەیڵی مەیلی بەریتانی بێت ئامۆریم لە ڕاهێنەراتی یانەکە دەمێنێتەوە ئەمەش دوای ئەوەی کارگێڕی یانەکە پێیان وایە دەتوانێت گۆڕانگاری بکات لە تیپەکە.

 

 

میدیا پرتوگالیەکانش لەلایەکی ترەوە هەرایەکی گەورە دەنێنەوە لەسەر ڕۆبن ئامۆریم و دەڵێن نزیکە لەیانەیەکی پرتوگالی بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بەڵام تاکو ئێستا ناوی یانەکەیان ئاشکرا نەکردوە و لەلایەکی تریشەوە ئامۆریم کەوتۆتە ژێر فشارێکی زۆری یانەی مان یونایتد بەهۆ ئەنجامە خراپەکانی.

 

مان یونایتد ئەم دەسپێکەی لەم وەرزەدا دەبێتە خراپترین دەسپێک لەدوای وەرزی 1992-1993،کە ئەم وەرزە لەکۆی 4 یاری تەنها چوار خاڵی کۆکردۆتەوە و دوو یاری دۆڕاندوە و بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەیە و پلەی 14ـی ڕیزبەندی پریمەرلیگی گرتووە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خوناو ئەمین، بۆ ئاژانسی هەوالی زاگرۆس: خەریکی دورست کردنی پردێکی پەیوەندین لە نێوان ئەمریکا و زاخۆ

سەڵاح

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی حەمەی عەزیز

یاسین

کۆشکی سپی داوا لە کۆنگرێس دەکات یاسای قەیسەر لەسەر سووریا هەڵبگرێت

سەڵاح