سیاسه‌تمه‌دارێكی ئێزدی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دۆخی شه‌نگال پێویستی به ئارامكردنه‌وه و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شه‌نگال هه‌یه و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: ده‌بێت په‌كه‌كه شه‌نگال چۆڵ بكات.
زه‌یدۆ باعه‌دری، بۆ زاگرۆس، گوتی: “هه‌بوونی په‌كه‌كه له شه‌نگال هۆكاربووه بۆ ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه دوابكه‌وێت و ئاواره‌كانیش نه‌توانن بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، چونكه بوونی هێزی نایاسایی له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق و له‌گه‌ڵ ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمیش ناگونجێنێت، هه‌رچه‌نده وادیاره هه‌ندێك له‌شۆڤێنیه عه‌ره‌به‌كان، كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر دامه‌زاروه‌كانی به‌غدا، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی قه‌ربووكردنه‌وه‌ی دواخستووه و تێكیداوه، بۆنمونه رێگری له قه‌ره‌بووكردنه‌وه ده‌كه‌ن، ته‌نیا 4 ملیۆن دیاریكراوه بۆ مالێك ئه‌و ماڵانه‌ش له‌خۆڵن له‌سالی 1975 به‌زۆر دروستیان كردووه، ئیستاش به‌كه‌ڵكی ژیان نایه‌ن، جگه له‌وه‌ش خزمه‌تگوزاری وه‌ك جاده و نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌و په‌یمانگاكان نییه له‌شه‌نگال و جیاله‌وه‌ش بونییه‌تی دیكه‌ش له شه‌نگال وێران بووه. وه‌ك پرسی بانقه‌كان و هێلی ئه‌نته‌رنێت و دامه‌زاروه خزمه‌تگوزاریه‌كان، ئه‌مه‌ش وای كردووه خه‌ڵكێكی زۆر كۆچیان كردووه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ولات”.
راشی گه‌یاند: هۆكاری ئه‌و سیاسه‌ته ئه‌وه‌یه كه له2005 وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌میشه پارتی یه‌كه‌م بووه له‌و ناوچانه بۆیه ده‌یانه‌وێت ده‌نگه‌كانی پارتی به‌پیلان په‌رژوبڵاو بكه‌ن.
گوتیشی: “به‌داخه‌وه هه‌بوونی په‌كه‌كه له شه‌نگال وای كردووه رێگری له هاتنی رێكخراوه جیهانییه‌كان بكرێت بۆ شاره‌كه به‌هیچ جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی به‌غداش هاوكار نه‌بووه، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و كۆنترڵكردنی شاره‌كه، هۆكاری ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه كه نایانه‌وێت دنیای ده‌ره‌وه‌ی له تاوانه‌كانی ناو شه‌نگال ئاشكراببن، بۆیه ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگای ئێزدی و شه‌نگال به‌م تاریكستانه بمێنێته‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌حزبه به‌ناو كوردستانییه‌كان، هاوكارن بۆ پشتیوانی خراپی ئه‌و دۆخه‌ی شه‌نگال و ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه.
راشی گه‌یاند: چه‌ندین گروپی ملیشیا كه ده‌یانه‌وێت دۆخی شه‌نگال ئاڵۆز بكه‌ن، به‌هاوكاری هه‌ندێك به‌ناو حزبی كوردستانی ده‌یانه‌وێت رێگایان بۆ خۆش بكه‌ن تا بچنه شه‌نگال و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه زیاتر له 300 هه‌زار كوردی ئێزدی له‌ناو كه‌مپه‌كانن، به‌گه‌رمی هاوین و سادری زستانه‌وه ماونه‌ته‌وه، ئه‌مه جیاله‌وه‌ش زمانی كوردی دایك له‌وێ قه‌ده‌غه‌یه.

