میدیاكانی لوبنان بڵاویان كرده‌وه كه له بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیل‌دا، له شاری به‌علبه‌ك له لوبنان، دوو سه‌ركرده‌ی حزبوڵای لوبنانی كوژران.
ئاشكرا كراوه كه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی له گه‌ڕه‌كی عه‌سیره له به‌علبه‌ك كردووه و له ئه‌نجامدا دوو سه‌ركرده‌ی حزبوڵا به ناوه‌كانی (حسێن سیفو و كه‌مال ره‌عه‌د) كوژران.
وێرای ئه‌وه‌ی له 27ی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو، ڕێككه‌وتن بۆ ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و لوبنان كراوه، به‌ڵام ناوه‌ناوه ئیسرائیل شار و شارۆچكه‌كانی باشووری لوبنان بۆردومان ده‌كات.

