zagros news agency

چاودێرێکی سیاسی ئێزدی: دەسەڵاتدارانی بەغدا بەردەوامن لەسەر سیاسەتی زولم و برسیکردنی خەڵکی کوردستان

 

چاودێرێکی سیاسی ئێزدی ڕایگەیاند، ئەمە چەندین ساڵە بوودجەی خەڵکی هەرێمی کوردستان نادرێت، ڕوون و ئاشکرایە کە دەسەلاتدارانی بەغدا دەیانەوێ بەردەوام زولم و ستەم لە خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن و قۆناغ بە قۆناغ و لەسەردەم و ساتی جیاجیادا ڕێگا و دەرەچەی نوێ دەدۆزنەوە بۆ بەردەوامیدان بە سیاسەتی زولم و برسیکردنی خەڵکی کوردستان.

شێخ زێدو باعەدری، چاودێری سیاسی ئێزدی ڕایگەیاند، سیاسەتی شوڤێنی عەرەبەکان بەردەوامە لە دژی خەڵکی کوردستان و هیوادارین وەکو ساڵانی نەوەتەکان کاتێک بریاری نەوت بەرامبەر بە بەشەخوراک هەبوو جارێکی تر تێکەڵی بەغدا نەکرێت، لەبەر ئەوەی بە چاوێکی نزمەوە سەیری کورد دەکەن و کوردەکان وەکو برا بەش نابینن، بە جۆرێک مامەڵە دەکەن کە ئێمە ژێر دەستە بین، دوای ئەوەی کە هاوپەیمانی ئەوروپا و ئەمریکا ڕێگای هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستانیان قەدەغە کرد هیچ شتێک لەژێر دەستی بەغدا نەماوەتەوە هەر بوویە رسقی خەڵکی کوردستان دەبڕن و مووچەکانی خەڵکی نادەن ئەمە درێژپێدەری سیاسەتی جینۆسایدە لە دژی خەڵکی کوردستان.

باعەدری دەشڵێت، بانگەوازی خەڵکی خۆمان دەکەین کە پشت بە خۆیان ببەستن، هەرکاتێک بەغدا بیەوێت بە توپ و چەک بەرامبەر بە ئێمە دەوەستێت و شەڕ دەکات، ئێستاش رسقی خەڵکی ئێمە دەبڕێت، ساڵیان بۆ خەڵکی ئێمە کردووەتە شەش مانگ و مامەڵەیەکی زۆر خراب لەگەڵ خەڵکی ئێمە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە

یاسین

دوو کۆمپانیا راسپێردراون گەنمی جووتیارانی هه‌رێم وەربگرن

سەڵاح

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کۆبووەوە

سەڵاح