zagros news agency

سێ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون تۆمار کرا

 

تەندروستی نەینەوا بڵاویکردەوە، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنین لە تاقیگەی تەندروستی بەغدا، سێ حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون لە شاری موسڵ تۆمار کراوە.

سەرچاوەیەک لە تەندروستی نەینەوا ئاشکرای کرد، سێ حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون لە شاری موسڵ تۆمار کراوە، گوتیشی: دوو لە تووشبووەکان برای یەکترن و تەمەنیان 41 ساڵ و 50 ساڵە و کاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵیان کردووە، تووشبووی سێیەمیش تەمەنی 59 ساڵە و کاری گۆشتفرۆشی کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، پێشتر ئەو سێ کەسە تووشبووە وەک حاڵەتی گومانلێکراو لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئیبن سینا خەوێندرابوون، بەڵام دوای دەرچوونی پشکنینەکانیان ئەمرۆ گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی شیفا، دووپاتیشی کردەوە، کە تیمە تەندروستیەکان بەردەوامن لە چاودێریکردنی حاڵەتەکان و سەرچاوەکانی تووشبوون، هەروەها بارودۆخی نەخۆشەکانیش جێگیرە.

تا مانگی تەممووزی ڕابردوو، 231 حاڵەتی تووشبوو و 30 حاڵەتی مردن بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە لە پارێزگاکانی عێراق تۆمار کرابوو، زۆرترین تووشبووش لەپارێزگای زیقار بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ جۆر خواردن تەندروستی دڵ باش دەکات

lana

ئەمریکا چوار هێرشيکردە سەر حووسییەکان

سەڵاح

ڕاگەیاندنی ئەمنی: ١٥٧ مێردمنداڵ لە دەستگیرکراوانی داعش جیاکراونەتەوە و بۆ خولی چاکسازی نێردراون

یاسین