ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، 17-09-2025، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان، رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی “پەرتەوازەیی و یەکڕیزی” بەڕێوەچوو.
کتێبەکە لە نووسینی توێژەر رزگار ڕەزایە و لەلایەن دەزگای نوچە بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
پارێزگاری هەولێر لە گوتەیەکدا دەستخۆشیی لە دەزگای نوچە کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ نووسەری کتێبەکە خواست.

