zagros news agency

دۆناڵد ترەمپ بزووتنەوەیەکی ناوخۆیی ئەمەریکای خستە لیستی تیرۆرەوە

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بزووتنەوەی چەپی ‘ئەنتیفا’ـی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناوخۆیی دەستنیشان کرد.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، “‘ئەنتیفا’ بزووتنەوەیەکی سەربازیی ئاژاوەگێڕە، بە ئاشکرا داوای ڕووخاندنی حکوومەتی ئەمەریکا و دەسەڵاتی ئەمنی و سیستەمی یاسایی ئەمەریکا دەکات، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئەو بزووتنەوەیەی خستە لیستی تیرۆری ناوخۆیی.”

‘ئەنتیفا’ بزووتنەوەی سیاسیی چەپە و دژایەتی ڕەگەزپەرستی دەکات، ڕێکخراوێکی سەرەکی نییە، بەڵکو تۆڕێکە لەچەند گرووپ و کەسێک پێکهاتووە.

ئەو دەستنیشانکردنە وەک بزووتنەوەیەکی تیرۆریستی، دوای 12 ڕۆژ لە کوشتنی چالاکوانی دیاری کۆمارییەکانی ئەمەریکا ‘چارلی کیرک’ هات، کە دووبەرەکی سیاسیی لە ئەمەریکا قوڵتر کردووەتەوە، بەڵام فەرمانەکەی ترەمپ دژی ئەنتیفا، ڕاستەوخۆ ئاماژەی بە کوشتنی کیرک نەکردووە.

تا ئێستا ڕوون نییە کە حکوومەتی ئەمەریکا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەنتیفا دەکات، چونکە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئەمەریکا پشتڕاستی دەکەنەوە کە بزووتنەوەکە خاوەن پێکهاتەیەکی ڕێکخراوەیی ڕوون یان سەرکردایەتییەکی دیاریکراو نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنجەمین فيستیڤاڵی “هەولێر” بۆ هه‌نار و بەرهەمی دیکەى خۆراکى و کاری دەستی کرایەوە سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

سەڵاح

مارەی کوژراوانی غەززە لە 35 هەزار و 200 کەس تێپەڕی

سەڵاح

دانپێدانانە ڕاستگۆیانەکانی کریس هێمسوۆرس دەربارەی کارەکتەری “سۆر”

ART