ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەهۆی ئاگرەکەی دهۆک زیاتر لە 100 دوکان زیانییان پێگەیشتووە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، کاتژمێر 3:43 خولەک، ئاگرێکی گەورە لەناو یەکێک لە بازاڕ و دوکانەکانی ناو سەنتەری پارێزگای دهۆک کەوتەوە.

بەرگری شارستانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئاگرەکەوە، زەرەرو زیانێکی زۆر گەورەی ماددی بە زیاتر لە 100 دوکان کەوتووە.

ڕاشیگەیاند، وێرای هیلاکەتی بۆ کارمەندان و ئەفسەرانمان کە 30 تیمی  بەرگری شارستانی لە 11  بنکەوە بەشداربوون، توانرا ئاگرەکە بەماوەی سێ كاتژمێر و 20 خولەك ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەین.

جەختیشی کردەوە، ئاگرەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە تەنها 8 ھاووڵاتی و 3 کارمەندانی بەرگری شارستانی بەرکەوتەیان هەبووە، کە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و لەئێستادا باری تەندرووستیان جێگیرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکانی دەستیپێکرد

دڵشاد

داخواز ژهاوولاتیێن دھۆکێ

دڵشاد

هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا سێ شاری گرنگی یەمەنیان كردۆته‌ ئامانج

سەڵاح