zagros news agency

باشترین خواردنەکان بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی جەستە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا، پارێزگاریکردن لە شێداری جەستە زۆر گرنگە، بۆ دووربوون لە کێشە تەندروستییەکان.

بەشێوەیەکی گشتی خواردنەوەی ئاوی پێویست بۆ شێدارکردنەوەی جەستە زۆر گرنگە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕان ڕێنمایی دەکەن، کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و لە وەرزی هاویندا هەندێک لە خۆراکەکان لە سیستمی خۆراکیدا هەبن، چونکە ڕۆڵیان لە شێدارکردنەوەی جەستەدا هەیە.

بەپێی توێژینەوەکان بەشێک لە خۆراکەکان، ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە و پارێزگاری لە شێداری جەستە دەکەن ئەوانیش، شوتی، کاڵەک، شلیک، ئەنەناس، قۆخ، پڕتەقاڵ، بیبەری شیرین، برۆکلی، خەیار و کاهوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی چای سەوز

lana

سوودەکانی کشمیشی زەرد

lana

عێراق پێنج حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوونی تۆمار کرد

سەڵاح