وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، دووپاتی کرده‌وه که به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و پابه‌نده به هه‌موو هاوبه‌شییەکانی، ئاماژه‌ی به به‌شداریکردنی کرد له ئاسانکاری رێککه‌وتنی نێوان هه‌رێم و بەغدا.
گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی دەرەوەی ئەمریکا به شه‌فه‌ق نیوزی راگەیاند، “ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان پابه‌نده به هاوبه‌شییەکانی له‌گەڵ عێراق، ئه‌وانه‌ی که کار ده‌که‌ن بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی خاوه‌ن سه‌روه‌ری راسته‌قینه، سه‌قامگیر، و گه‌شه‌سه‌ندوو.”
راشیگەیاند: “ئێمه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ به‌غدا و پشتیوانی لایه‌نه عێراقییه چالاکه‌کان ده‌که‌ین که له پێشینه و نیگه‌رانییه‌کانمان هاوبەشن.”
دەشڵێت: “دوێنێ و له‌ڕێگه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌کانی ئه‌مریکاوه، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ئاسانکاری کرد بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتنێک سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ی هێڵی بۆڕی عێراق – تورکیا که سوودێکی راسته‌قینه‌ی ده‌بێت بۆ ئه‌مریکییه‌کان و عێراقییه‌کان به یه‌کسانی.”

