zagros news agency

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق: قۆناغێکی نوێ لە نێوان بەغدا و هەولێر دامەزراوە

 

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، بەنگین ڕێكانی، ڕێککەوتنی نەوتی بە هەنگاوێك بەرەو “قۆناغێكی نوێ”ی هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لە قەڵەمدا.
ڕێكانی بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند: “ڕێککەوتنی نەوتی قۆناغێکی نوێی هاوکاری نێوان حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر و چارەسەرکردنی دۆسیەیەکە کە ماوەیەكی زۆر بوو چەندین گرێ و ناکۆکی تێکەوتبوو.”
ئیرادەی بەهێز بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان
ئاماژەی بە بوونی ئیرادەیەکی بەهێز لە هەردوو لادا کرد بۆ کۆتاییهێنان بەو مەینەتییەی پێشووتر کە بووە هۆی کێشە لە پەیوەندی بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە.
هەروەها زیادی کرد: “هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهانی تورکیا لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە دەستیپێکردووەتەوە، ئەم هەنگاوەش سەرەتای قۆناغێکی سەرەکییە بۆ چارەسەرکردنی باقی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو حکومەت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

خانمه‌ پارێزه‌رێك له‌شاری سلێمانی بۆ زاگرۆس: خه‌ڵك هۆشیار بووه‌ته‌وه‌ باش ده‌زانێت کێ خزمەت دەکات

سەڵاح

ئیسرائیل: ئەو مووشەکەی حزبوڵڵای هەڵیدایە بەرزایی گوڵان دروست‌کراوی ئێرانە

سەڵاح

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جێنۆسایدی بارزانییان

سەڵاح