zagros news agency

ڕاوێژکاری ئابووریی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: میلیشیاکان بوونەتە مەترسی بۆ سەر وەبەرهێنەران لە عێراق

 

ئێریک کامووسۆ، ڕاوێژکاری ئابووری لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨-٠٩-٢٠٢٥ هۆشداریی دا لەوەی میلیشیا چەکدارەکان لە عێراق بوونەتە مەترسی بۆ سەر وەبەرهێنەران و ڕێگرن لە چالاکیی بازرگانی.

 

كامووسۆ لە کۆنفڕانسی وەبەرهێنانی عێراقدا باسی لەوە کرد، لەکاتێکدا کە دۆخی ئاسایشی عێراق سەلامەتترە و بەراورد بە ١٥ ساڵ لەمەوبەر باشتر بووە، بەڵام میلیشیا چەکدارەکان هێشتا چالاکن و وەبەرهێنان لە سەرانسەری وڵاتەکە سست دەکەن.

 

کامووسۆ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: “ئەمریکا بەردەوامە لە پشتگیریکردنی عێراق لە ڕێگەی پاڵپشتیکردنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی بیانی و پاراستنی بازرگانان و وەبەرهێنەران بۆ دڵنیایی لە سەرکەوتنیان لە وڵاتەکە.”

 

شیاوی باسە، ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت، کە ئەمریکا لەم دواییەدا چوار گرووپی میلیشیای عێراقیی وەک (ڕێکخراوی تیرۆریستیی بیانی) دەستنیشان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق: ئه‌وه‌ى فۆرمى بایه‌عى به‌ ئه‌لیكترۆنى نه‌كات ده‌بێت پاره‌ بدات

سەڵاح

حكوومەتی فیدڕاڵی داوا لە دامودەزگا فەرمییەكان دەكا پەكەكە وەك حزبێكی قەدەغەكراو ناو بهێنن

سەڵاح

كاندیدێكی پارتی : پارتی تەنها قسەناكات بەلكو بەكردار جێبەجێی دەكات

گوران