zagros news agency

بەشێکی رێگەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی دەکرێتەوە

 

لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دووسایدی ( گۆمەسپان – سماقوڵی ) کە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە، لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان وەك پڕۆژەیەكی ستراتیژیی و گرنگی گەشتیاری و پەرەپێدانی ئابووری لەسنووری پارێزگای هەولێر بە گووژمەی ( 210 ملیار دینار ) لەلایەن کۆمپانیای “هێمن گرووپ” دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.

لە ئێستاشدا كاركردن لە پڕۆژەكە بە چڕی بەردەوامە و بەشێكی كە درێژییەكەی ( 22 كیلۆمەترە ) و لە مەفرەقی گۆمەسپانی دەست پێ‌ دەكات تەواوە بووە، بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا ئامادەکاری بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی لە بنکەیەکی ئاسمانیی دیمەشق دەکات

سەڵاح

ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رى ساڵى ئێزدييان پيرۆز ده‌كات

یاسین