وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره له‌چوارچێوه‌ی ڕوانگه‌ی نوێی دژه‌کۆچبه‌ریی ئەمریکا دا ده‌رچووه و 120 کۆچبه‌ر له ڕۆژانی داهاتوو دا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ئیداره‌ی کۆچبه‌رانی ئەمریکا بڕیاری داوە نزیکه‌ی 400 ئێرانیایی کە به شێوه‌یه‌کی نایاسایی چوون بۆ ئه‌مریکا، ڕه‌وانه‌ی ئێران بکاته‌وه.
وه‌زاره‌ت ڕوونیشی کرده‌وه، ئه‌م بڕیاره به‌پێی ڕوانگه‌ی نوێی دژه‌کۆچبه‌ریی ئه‌مریکا ده‌رچووه.
هه‌روه‌ها گوتی، بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 120 کۆچبه‌ر ده‌رچووه و دوای دوو ڕۆژی دیکه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ئێران.
پێشتریش ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له زاری دوو به‌رپرسی ئێرانی و به‌رپرسێکی ئاگاداری ئەمریکایییه‌وه ڕایگه‌یاندبوو، حکوومه‌تی ئەمریکا له ڕێککه‌وتنێک دا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێران 100 کۆچبه‌ری ئێرانیایی به یه‌ک فرۆکه ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌کاته‌وه.

