سه‌رچاوه فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ڕایانگه‌یاند، سه‌رکردایه‌تیی سیاسی و سه‌ربازیی حه‌ماس به‌هۆی ئاڵۆزیی په‌یوه‌ندییه‌وه، به چه‌ند ڕۆژێک بڕیاری خۆیان له‌باره‌ی پرۆژه‌که‌ی دۆناڵد ترامپ ڕاده‌گه‌یه‌نن.
سه‌رچاوه فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ده‌ڵێن، سه‌رکردایه‌تیی سیاسی و سه‌ربازیی حه‌ماس له‌گه‌ڵ یه‌کتری دا ڕاوێژ ده‌که‌ن بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست له‌باره‌ی پلانی پێشنیارکراوی دۆناڵد ترامپ بۆ ئاشتی له غه‌ززه.
به گوتەی ئه‌م سه‌رچاوانه، به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ڕاوێژانه به‌هۆی سه‌ختیی په‌یوه‌ندییه‌کانه‌وه ڕه‌نگه چه‌ند ڕۆژێک بخایه‌نێت.
به‌گوێره‌ی پلانی 20 خاڵیی سه‌رۆکی ئەمریکا، ده‌بێ شه‌ڕ ده‌ستبه‌جێ بوه‌ستێندرێت و هه‌موو بارمته‌کان له ماوه‌ی سێ ڕۆژ دا ئازاد بکرێن. هه‌روه‌ها حه‌ماسیش ده‌بێ ده‌ستبه‌رداری چه‌که‌کانی بێت.
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل، پشتگیریی خۆی بۆ ئه‌م پلانه ڕاگه‌یاندووه و ئیسرائیل ده‌ڵێت ئێستا نۆره‌ی حه‌ماسه کە (حذف کە) مه‌رجه‌کانی قبووڵ بکات. ناتانیاهۆ جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه هه‌رگیز له‌باره‌ی دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی فه‌ڵه‌ستینی دا ڕازی نابێت.

