zagros news agency

عێراق سیستەمی ڤیزای ئەلیکترۆنی یەکگرتوو پەسەند دەکات

 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، پەسەندکردنی سیستەمی ڤیزای ئەلیکترۆنیی فیدراڵی وەک سەکۆیەکی یەکگرتوو بۆ دەرکردنی ڤیزای هاتن بۆ عێراق و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا راگەیاند.
بەپێی بەیاننامەیەکی حکومەتی عێراق، ئامانجی لەم سیستەمە بریتییە لە دەرکردنی بەڵگەنامەی بیمەی تەندروستی لەڕێگەی کۆمپانیاکانی بیمەی مۆڵەتپێدراو لەلایەن دیوانی بیمە و گرێبەستکراو لەگەڵ دەستەی بیمەی تەندروستی، جگە لە جێبەجێکردنی دەرکردنی سەرجەم بەڵگەنامە و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی تایبەت بە بەڕێوەبردنی کاروباری هاتووان و نیشتەجێبووان بە شێوەیەکی یەکگرتوو لەڕێگەی ئەو کۆمپانیایەی کە سیستەمەکە جێبەجێ دەکات.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەکانی دەرەوە، ناوخۆ، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری، هەروەها دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان و نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی راسپارد کە هیچ ڤیزایەک نەدەن تەنها دوای بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی بیمە لەم سەکۆیە، بەو مەرجەی سەرجەم بڕگە پارەکە بۆ دەستەی دڵنیایی تەندروستی بگەڕێتەوە.
هەروەها سەکۆی دڵنیایی تەندروستی بۆ دەرکردنی بەڵگەنامەکانی گەرەنتی تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی نایانگرێتەوه پشت به ڤیزای ئەلیکترۆنی دەبەستێت، بەمەش یەکخستنی رێکارەکان و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاتووان و نیشتەجێبووان لە عێراق مسۆگەر دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فراکسیۆنی سوودانی هۆشداری لە “پەککەوتنی دەوڵەت”

یاسین

لەندەن: سەدان خۆپیشاندەر دژ بە قەدەغەکردنی ڕێکخراوێکی پشتیوانیی فەلەستینییەکان دەستگیر کران

سەڵاح

شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى واشنتۆن ده‌كات

یاسین