zagros news agency

راگەیندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی سەرجەم ئەو تۆمەتبارانەی راگەیاند كە لە چەند رۆژی رابردوودا لەسەر میرات هەڵیان كوتابووە سەر ماڵی خاڵەكانیان.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمان و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، چوار تۆمەتبارمان دەستگیر کرد.

راشیگەیاند: ناوی تۆمەتبارەكان بریتییە لە (ش، م، ی) و (ع، س، م) و (ن، أ، پ) و (ل، م، ک)، هەروەها لە ناویاندا تۆمەتباری سەرەکی (ش، م، ی) هەیە.

لەبارەی هۆكاری رووداوەكە ئاسایش رایگەیاند: لەسەر پارەو میرات بۆتە کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوان تۆمەتبارەكان لەگەل ماڵی خاڵەکانیان، بەو هۆیەوە سێ تۆمەتبارەکەی تری، کەناویان لەسەرەوە هاتوە ، چەند جارێک هاندراون لەبەرامبەر بڕێک پارە هەڵبکوتنە سەر ماڵی ئەو خاڵانەیان و هەروەها چەکی بێ مۆڵەتیش بەکار هاتووە و تەقەیان لە ماڵیی خاڵەکانیان کردووە.

ئاسایشی هەولێر هەروەها ئاشكرای كرد كە دواین جار لەلایەن تۆمەتبار (ع، س، م) هەوڵی سوتاندنی ئۆتۆمبێڵی خاڵەكەی درابوو لە گەڕەکی موفتی شاری هەولێر.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

یاسین

پرۆژێ ئەکوالاند یێ گەشتیاڕی یێ کەرتێ تایبەت ل دەڤەرداریا سێمێلێ ب کوژمێ 12ملیون دولارا هاتە ڤەکرن

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌زڵووم عه‌بدى كۆبووه‌وه‌

دڵشاد