zagros news agency

ڤاڵڤێردی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

 

فیدریکۆ ڤاڵڤێردی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای ئەوەی میدیاکان و ڕۆژنامەکانی جیهان نیشانەی پرسیاریان دانابوو لەسەر یاری نەکردنی پەیامێکی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوکردەوەی و وەڵامی ئەوانەی دایەوە باسی تێکچوونی پەیوەندی ڤاڵڤێردیان دەکرد لەگەڵ چابی ئەڵۆنسۆ.

 

ڤاڵڤێردی نووسی بوو؛ هەندێک هەواڵم خوێندەوە زیان بە کەسایەتیم دەگەیەنن،خەڵک زۆر بەئاسانی دەڵێن من ئامادە نەبوومە یاری بۆ یانەکەم بکەم،من چەند جار پێکانم هەبووە و یاریم کردوە و داوای پشووم نەکردوە،من یانەکەم خۆشدەوێت و هەموو شتێکم بە یانەکەم بەخشیوە،پەیوەندی نێوان من و ڕاهێنەر زۆر باشە و ئەو هەرکاتێک بیەوێت من یاری دەکەم لەهەر شوێنێـکی یاریگاش بێت.

 

ئەو قسانە دوای ئەوە دێت لەیاریەکەی بەرامبەر کایرات ئەلماتی ڤاڵڤێردی لەپێکهاتەی سەرەکی نەبوو تەنانەت ئامادە نەبوو خۆشی گەرم بکاتەوە وەک ئامادەکاری بۆ هاتنە نێو یاریگا،کە ئەم بابەتە مشتومڕێکی زۆری دروست کرد و ڕۆژنامەکانی ئیسپانیاش ئەمڕۆ کردبوویانە سەردێڕی هەوڵەکانیان.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

یاسین

لالیگا.. بەرشەلۆنە لەنێو یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین

مانشستەر ستی چێڵسی گۆڵباران کرد

یاسین