zagros news agency

بریتانیا گەمارۆ نوێیەکانی سەر ئێرانی گەڕاندەوە

لەندەن: ئامانجمان ڕێگرییە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە
بریتانیا ڕۆژی سێشەممە گەمارۆی خستە سەر ٧١ کەس و دامەزراوەی ئێرانی کە پەیوەندییان بە پڕۆگرامی ئەتۆمیی تارانەوە هەیە.
ئەم هەنگاوە دوای شکستی دیپلۆماسی و گەڕاندنەوەی گەمارۆ ڕاگیراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هات کە لەندەن، پاریس و بەرلین بڕیاریان لێ دابوو.
وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا گوتی ئێران دەستبەرداری پڕۆژەی ئەتۆمیی خۆی نابێت و یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی گەیاندووەتە ٤٨ هێندەی ئاستی ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بە وەرگرتنی پێوەری پیتاندنی ٢٠١٥) و زیاتر لە ٤٤٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی بە ڕێژەی ٦٠٪ پیتاندووە.
پاکێجی نوێی گەمارۆکانی بریتانیایی، سەروەت و سامان و چالاکیی دارایی وەزارەتەکانی نەوت و وزە، بانکەکان و کۆمپانیا گەورەکانی بواری وزە و فلزی ئێرانی بلۆک دەکات. هەروەها سنووردارکردنی گەشت و بەڕێوەبردن بەسەر ژمارەیەک لەسەرکردە ئێرانییەکاندا دەسەپێنرێت. لەندەن جەختی کردەوە کە ئامانجی ئەو هەنگاوانە ڕێگریکردنە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە

سەڵاح

دانیمارک یاسای کۆپی رایت بۆ رووخساری هاولاتیان دادەنێت

یاسین

یانەی زەوڕا لە شوێنی یانەی دهۆک بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات

یاسین