zagros news agency

بریتانیا گەمارۆ نوێیەکانی سەر ئێرانی گەڕاندەوە

لەندەن: ئامانجمان ڕێگرییە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە
بریتانیا ڕۆژی سێشەممە گەمارۆی خستە سەر ٧١ کەس و دامەزراوەی ئێرانی کە پەیوەندییان بە پڕۆگرامی ئەتۆمیی تارانەوە هەیە.
ئەم هەنگاوە دوای شکستی دیپلۆماسی و گەڕاندنەوەی گەمارۆ ڕاگیراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هات کە لەندەن، پاریس و بەرلین بڕیاریان لێ دابوو.
وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا گوتی ئێران دەستبەرداری پڕۆژەی ئەتۆمیی خۆی نابێت و یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی گەیاندووەتە ٤٨ هێندەی ئاستی ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بە وەرگرتنی پێوەری پیتاندنی ٢٠١٥) و زیاتر لە ٤٤٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی بە ڕێژەی ٦٠٪ پیتاندووە.
پاکێجی نوێی گەمارۆکانی بریتانیایی، سەروەت و سامان و چالاکیی دارایی وەزارەتەکانی نەوت و وزە، بانکەکان و کۆمپانیا گەورەکانی بواری وزە و فلزی ئێرانی بلۆک دەکات. هەروەها سنووردارکردنی گەشت و بەڕێوەبردن بەسەر ژمارەیەک لەسەرکردە ئێرانییەکاندا دەسەپێنرێت. لەندەن جەختی کردەوە کە ئامانجی ئەو هەنگاوانە ڕێگریکردنە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید خولێکی نوێ ڕادەگەیەنێت

ART

کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای هەولێر – كۆیە بەردەوامە

یاسین

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت تا کاتێکی نادیار داخرا

یاسین