zagros news agency

تورکیا و ئێران ئاسایشی سنوورەکانیان تاوتوێ دەکەن

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا ڕایگەیاند، عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران، سەردانی تورکیای کردووە و لەگەڵ یەشار گولەر، هاوتا تورکیاییەکەی کۆ بووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانیان، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کۆچی نایاسایی، کردووەتەوە. وەزارەتەکە ئێرانی وەک وڵاتێکی “دراوسێ و برا” ناو بردووە کە سنوورێکی درێژی هاوبەشیان پێکەوە هەیە.
هاوکات، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بە دۆخی سووریا کردووە و ڕایگەیاندووە، ئەنقەرە “بە هەستیارییەوە” چاودێریی هەوڵەکانی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە سوپای سووریا و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند زانیارییەک لە بارەی لیستی مووچەی مانگی هەشت دەخرێتەروو

یاسین

درۆنێک ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەی لە نزیک بەنداوی تشرین بۆمباباران کرد

یاسین

فوئاد حوسێن داوای ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

یاسین