هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە باسی لە بارودۆخی لامین یامال یاریزانی لاوی کرد دوای ئەوەی دووچاری پێکانێکی نوێ بووەوە کە وایکرد لە مەشقەکانی تیپەکەی دووربکەوێتەوە.
فلیک وتی: پاشەکشەکە؟ ئەگەر گومانێک لەسەر توانای جەستەیی هەبوایە، ئەوا بەرامبەر پاریس یاری نەدەکرد، ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ کرد، هەست بە باشتربوون دەکات، بەڵام هێشتا دۆخەکە باش نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، قسەمان لەگەڵ کردووە و پێمان گوتووە چۆن دەتوانین یارمەتی بدەین، هەمووان بەهرەکەی دەزانن، بەڵام بەرپرسیارێتی منە کاتێک دەگەڕێتەوە کاتێکی تەواوی یاریکردنی پێبدەم. وە منیش دەیکەم. ئەگەر یاریزانەکان بە تەواوی لە دۆخێکی باشدا نەبن، ئەوا سەرنجیان لەسەر خاڵە بەهێزەکانیان دەبێت. ئەو لەسەر تۆپەکە زۆر باشە، بەڵام دەبێت لە تۆپەکەش باش بیت. دەبێت کاتەکانی یاریکردنت بە باشی بەڕێوەببەیت.

