zagros news agency

چەمچەماڵ.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چەند ئۆتۆمبێلێک تووشی پێکدادان بوون

 

بەیانیی ئەمڕۆ، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان چەند ئۆتۆمبێلێکی جۆراوجۆردا لەسەر ڕێگەی سلێمانی – چەمچەماڵ ڕوویدا، کە بووە هۆی برینداربوونی چەند هاووڵاتییەک و داخستنی ڕێگەکە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2025، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی سلێمانی – چەمچەماڵ، ڕووداوێکی هاتوچۆی زنجیرەیی لەنێوان بارهەڵگر، پاسێک و چەند ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا ڕوویدا.

هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا چەند سەرنشینێک بریندار بوون و بەهۆی قەبارەی ڕووداوەکەوە ڕێگەکە بۆ ماوەیەکی زۆر داخرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ تیمەکانی هاتوچۆ و فریاگوزاریی تەندروستی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەی گشتیی چەمچەماڵ گواستەوە.

هاتوچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، پاش لابردنی ئۆتۆمبێلەکان، ڕێگەکە کرایەوە و هاتوچۆ ئاسایی بووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 74 هەزار سوودمەند لە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن

سەڵاح

وەزارەتی کار: ٤٧ هەزار کرێکاری بیانی بە فەرمی تۆمارکراون و ڕێکاری توند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر

یاسین

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس لە ڕۆژئاوا بێ ئاو و کارەبان

یاسین