zagros news agency

هاتووچۆی هەولێر : هیچ هاووڵاتییەک ناچار ناکرێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت

لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە گوایە هاووڵاتییان ناچار دەکرێن تابلۆ کۆنەکانی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بە تابلۆی نوێ، ئەگەرنا سزا دەدرێن.

جەختیشی کردەوە، ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە کە نیگەرانیی لای هاووڵاتییان دروست کردووە.

هەروەها روونیشیکردەوە، هیچ کەسێک ناچار ناکرێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت تا ئەو کاتەی ساڵانەکەی ( رەقەم) بەسەردەچێت و لە کاتی نوێکردنەوەی ساڵانەکەیدا، تابلۆکەشی بۆ دەگۆڕدرێت.

باسی لەوەشکردووە، تەنیا لە حاڵەتێکدا هاووڵاتی دەتوانێت پێش کاتی خۆی تابلۆکەی بگۆڕێت، ئەویش ئەگەر بە ئارەزووی خۆی بیەوێت یان تابلۆکەی شکا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت ئەگەر زۆر ناچار نەبن سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن

سەڵاح

كه‌سێكی نزیكی ترامپ له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ زانیاریه‌كی گرنگ له‌باره‌ی كوردستان ئاشكرا ده‌كات

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە

سەڵاح