zagros news agency

تورکیا ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ کردەوە

 

حکوومەتی تورکیا ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تا سێ مانگی دیکە درێژ کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێکدا گوتوویەتی، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی تورکیا بڕیاری داوە ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تا ڕۆژی ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ درێژ بکاتەوە.

لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەپێی ئاگادارینامەیەک کە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی تورکیاوە دەرچووە، ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی سەرجەم ئەو گەشتانەدا دادەخرێت کە لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە ئەنجام دەدرێن یان مەبەستیانە لەو فڕۆکەخانەیە بنیشنەوە. ئەم ڕاگرتنە لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٣ ەوە دەستی پێ کردووە و لەو کاتەوە چەندین جار درێژ کراوەتەوە. حکوومەتی تورکیا هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ نیگەرانییە ئەمنییەکان گەڕاندووەتەوە.

بڕیارەکەی تورکیا نەک تەنها گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان سلێمانی و شارەکانی تورکیای ڕاگرتووە، بەڵکوو کاریگەریی لەسەر ئەو گەشتانەش هەیە کە ئاسمانی تورکیا وەک ڕێڕەوی ترانزێت بەکار دەهێنن بۆ گەیشتن بە وڵاتانی دیکە.

بەرپرسانی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دولت اقلیم کوردستان، لەوانە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، چەندین جار هەوڵیان داوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، بەڵام تا ئێستا وتووێژەکان ئەنجامێکی بەرچاویان نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان دەكات

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: نمەباران و بارانی مام ناوەند دەسپێدەکات

سەڵاح