zagros news agency

ئەمریکا بە بەهای ١٨ ملیار دۆلار ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل تاووتوێ دەکات

 

ئاژانسی رۆیتەرز لەزمان چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە ئاشکرای کردووە، ئیدارەی جۆ بایدن ناردنی چەک بەبەهای ١٨ ملیار دۆلار بۆ ئیسرائیل دەکات تاوتوێی و مامەڵەکە ٢٥ فڕۆکەی ئێف ١٥ لە خۆی دەگرێت.

ئەو بەرپرسانەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا باسیان لەوەشکردووە، لەم پاکێجەی نوێیەی پێشکەشی ئیسرائیلی دەکەن ٢٥ فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ئێف ١٥ی تێدایە کە ئیسرائیل لە مانگی ١٢ی ساڵی رابردووەوە داوایان دەکات.

ئاماژەیان بە ئەمەش کردووە، پرسی پێدانی فڕۆکەی ئێف ١٥ بە ئیسرائیل لەنێو کۆنگرێس گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، بە ئەگەری زۆرەوە بەم زوانە پەسەند دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمان داوا دەکات چاودێری کۆمەڵایەتی نەخۆشانی شێرپەنجەش بگرێتەوە

یاسین

لە ئێران هوشداریی هەستانی لافاو درا

یاسین

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 12 زیارەتکار کە لە عێراق بریندار بوون گواسترانەوە ئێران

سەڵاح