zagros news agency

ڕۆژی یەكشەممە گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی3 واژوو دەكرێت

ڕۆژی یەكشەممە ١٢/١٠/٢٠٢٥ گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی3 لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار واژوو دەكرێت

-بە بڕیاری مەسرور بارزانی پڕۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی٣ بە گوژمەی (٤٢٣،٨٩٠،٠٠٠) چوار سەد و بیست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و نەوەد هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت

-ئەم پڕۆژەیە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵی دیكە كێشەی كەمئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەكات

-مەسرور بارزانی بڕیاری دا گوژمەی پڕۆژەكە لە (٣٩٨،٤٨٦،٠٠٠)دۆلار بۆ (٤٢٣،٨٩٠،٠٠٠) چوار سەد و بیست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و نەوەد هەزار دۆلار زیاد بكات

ڕۆژی یەكشەممە ١٢/١٠/٢٠٢٥ لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گرێبەستی (پڕۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی٣) لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای جێبەجێكار واژوو دەكرێت.
دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە نووسراوی ژمارە (١١٤٤٣ لە ٢/٩/٢٠٢٤) گرنگی ئەم پڕۆژەیە بۆ سەرۆكایەتیی دیوان بەرز كرایەوە و دوای گرنگی خستنەڕووی ناوەڕۆك و گرنگی ئەم پڕۆژەیە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەجێ ڕەزامەندی دا بە جێبەجێكردنی بە نووسراوی (١٣٩٤ لە١٨/٩/٢٠٢٥).

هەروەها بەمەبەستی باشتر جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و گەیاندنی زۆرترین خزمەت بە خەڵكی شاری سلێمانی، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە زیادكردنی گوژمەكە لە (٣٩٨،٤٨٦،٠٠٠)دۆلار بۆ (٤٢٣،٨٩٠،٠٠٠) چوار سەد و بیست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و نەوەد هەزار دۆلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆبووەوە

یاسین

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە ئەنوەر حاجی عوسمان دەکات

سەڵاح

ئێران دەست‌هەبوونی لە تیرۆری ترەمپ دا ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح